سەردێڕ:

ئەفغانستان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:41:17/03/2024

804 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هێلمەند لە ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی قەندەهار-هەرات لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسێک و تانکەرێک، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەشێکیان برینەکانیان سەختە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هێلمەند لە ئەفغانستان رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گێراشک لەسەر رێگای سەرەکی قەندەهار-هەرات رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسێک و تانکەرێکدا روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو رووداوەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەشێکیان برینەکانیان سەختە.

ئەوەشی خستە روو، لە دوای پێکدادانەکە تانکەرەکە گڕی گرتووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر بریندار و گیان لەدەستدانی لێ بکەوێتەوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە رووداوێک دیکەی هەمان شێوەدا لە دەروازەی سالانگ لە ناوەڕاستی شاخەکانی زنجیرە چیاکانی هیندۆس کوشدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا.













گەلەری