سەردێڕ:

سێنتکۆم: دوو درۆن و پێنج بەلەمی گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریای سوور تێکشکێنران

PM:04:07:17/03/2024

768 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، دوو درۆن و پێنج کەشتی گروپە چەکدارەکانی یەمەنیان لە دەریای سوور تێکشکاندووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو درۆنی گروپە چەکدارەکانی یەمەنیان تێکشکاندووە لە دەریای سوور کە ئاڕاستەی هێزەکانیان کرابوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، گروپە چەکدارەکان پێنج بەلەمیان ئاڕاستەی دەریای سوور کردووە و بەلەمەکان تێکشکێندراون. دەشڵێت، "بەلەمەکان مەترسی بوون بۆ سەر هێزەکانیان لە دەریای سووردا".

 

باسی لەوەش کراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی ئاڕاستەکردنی ئەو درۆن و بەلەمانە بەرەو کەشتییە بازگانییەکە لە دەریای سوردا نییە.

لە ١٩ـی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە لەلایەن گروپەچەکدارەکانی یەمەنەوە چەندین هێرش کراوەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور کە بەهۆیەوە ١٢٪ـی جوڵەی بازرگانی جیهان گرفتی بۆ دروستبووە، پێشتریش واشنتۆن رایگەیاند، سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەکی سەربازی دەکەن لە پێناو پاراستنی جوڵەی بازرگانی دەریای سوور.













گەلەری