سەردێڕ:

لە دهۆک کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

PM:05:01:16/03/2024

3420 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی کێڤلا لە شاری دهۆک کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە نهۆمی ١٨ـەمینی باڵەخانەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گەڕەکی کێڤلا لە شاری دهۆک کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە نهۆمی ١٨ـەمینی باڵەخانەیەک کەوتووەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کرێکارەکە دوای کەوتنە خوارەوەی، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کرێکارە تەمەنی ٢٧ ساڵ بووە و خەڵکی کۆمەڵگەی مسێریکێ بووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان (لاڤارج) کرێکارێکی بە رەگەز عەرەبی تەمەن ٤٣ ساڵ، لەکاتی کارکردندا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
هێمن ئیبراهیم - دهۆک 













گەلەری