سەردێڕ:

روسیا: ئۆکرانیا هێرش دەکاتە سەر ناوچە سنوورییەکان

AM:08:39:15/03/2024

1228 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە کە دەیانویست ناوچەکانی بیلگورود و کورسک لە سنوری ئۆکرانیا و روسیا بکەنە ئامانج.


وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئۆکرانیا بە ١٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ویستوویەتی دوو ناوچەی سنووری لەگەڵ روسیادا بکاتە ئامانج.

ئەوەشی خستە روو، لە هێرشەکەدا ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی ناوچەی بیلگورود و سێ فڕۆکەش ئاراستەی ناوچەی کۆرسک کراون و سەرجەمیان تێکشکێندراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر، ئۆکرانیا بۆردوومانێکی فراوانی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ روسیادا کرد و بەتایبەت ناوچەکانی ژێرخانی وزەی کردە ئامانج.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیادا دەستی پێکردووە و لە هاوینی رابردووەوە سوپای ئۆکرانیا هێرشە پێچەوانەکانی بۆ سەر ناوچە روسییە سنوورییەکان دەستپێکردووە.













گەلەری