سەردێڕ:

کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد

PM:06:05:13/03/2024

4304 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک لەمەوبەر، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ناسراو بە کۆنگرێس، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی پەسەند کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامەکانی پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی لە سەرتاسەری ئەمریکادا پەسەند کرد.

هاوکات، پڕۆژەیاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ٣٥٢ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٦٥ دەنگی نەخێر پەسەند کرا و بڕیارە رەوانەی ئەنجوومەنی پیران بکرێت تا لەوێش دەنگی لەسەر بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، هەرچەندە ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تیکتۆک هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بکات، بەڵام هەر سورە لەسەر قەدەغەکردنی تیکتۆک.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاپلیکەیشنی تیکتۆک لە سەرتاسەری جیهان بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە کە ١٥٠ ملیۆن بەکارهێنەریان ئەمریکین.

پێشتریش چەندین جار ئەمریکا تۆمەتی سیخوڕیکردنی داوەتە پاڵ کۆمپانیا چینییەکە و خاوەنەکەی و بەوە تۆمەتباری کردوون کە زانیاری بەکارهێنەرانی تیکتۆک دزە پێدەکات و دەیداتە حکومەتی چین، بۆیە سەرقاڵی ئەوەن کە بە یەکجاریی بەکارهێنانی تیکتۆک لە ئەمریکادا قەدەغە بکەن.













گەلەری