سەردێڕ:

وێنە.. ‎لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:01:41:11/03/2024

2008 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنزیک چەمی رەزان سێ کەس گیانیان لەدەستدا.


هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای چەمی رەزان لە نزیک پێچەکانی گەورەدێ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر وەرگەڕا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بارهەڵگرە مریشکی بارکردووە، بەڵام کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە.

هاوکات، بەدەر لە گیانلەدەستدانی سێ کەس لە رووداوەکەدا، زیانی ماددی زۆریش کەوتووەتەوە و چەندین مریشک مرداربوونەتەوە.

هەر بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگای کەرکوک - هەولێر نزیک گوندی دارەمان، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون کە برینی سیانیان سەختە.
May be an image of 4 people and car

May be an image of 2 peopleMay be an image of 9 people and textMay be an image of 7 people and ambulanceMay be an image of 6 people and jeep












گەلەری