سەردێڕ:

سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە

AM:11:59:10/03/2024

21892 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی یادی رێککەوتننامەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠، سبەینێ دووشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی یادی رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠، سبەینێ دووشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.

هاوکات، بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، رۆژانی ١٤ و ٢١ و ٢٢ و ٢٣ـی ئەم مانگەش پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکاندا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێککەوتننامەی ١١ـی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ لە سەدەی بیستەمدا یەکەم دۆکیومێنتە کە تێیدا حکومەتی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی دانی ناوە بە مافە کلتوری و نەتەوەییەکانی کورد دا.















گەلەری