سەردێڕ:

لە کۆیە لە دوو رووداودا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون

PM:07:50:08/03/2024

1244 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە تەق تەق سێ هاوڵاتی کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون. دەشڵێت،" لە رووداوێکی جیادا لە تەق تەق بە هۆی تەقەکردنەوە کەسێک گیانی لە دەستدا".


ئەمڕۆ هەینی، هاوکار عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆی تەقینەوەی غازەوە لەماڵێکدا لە تەق تەق سێ هاوڵاتی برینداربوون کە ئەندامی یەک خێزانن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دووان لەو هاوڵاتیانە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک کراون.

باسی لەوەش کردووە، لە رووداوێکی جیادا لە تەق تەق بەهۆی تەقەکردنەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
خالید محەمەد - کۆیە 












گەلەری