سەردێڕ:

وێنە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستدا

PM:06:20:08/03/2024

19012 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی سەرەکی عەربەت-سلێمانی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لە دەستدا.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر رێگەی سەرەکی عەربەت-سلێمانی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی نیسان لە جۆری پیکاب روویداوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لە دەستداوە. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، درەنگانی شەوی ٧ـی ئەم مانگە لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
No description available.
May be an image of 3 people

May be an image of 6 people, car and ambulance



 













گەلەری