سەردێڕ:

جارێکی دیکە؛ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرز بووەوە

PM:12:14:08/03/2024

13256 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٦٥ دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە رۆژی رابردوو دوو تا سێ هەزار لە نرخی هەر مسقاڵێک بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانیی بازاڕی زێڕ، نرخی گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٩ دۆلار و ٦٢ سەنتە و کیلۆگرامێکیش بە ٦٩ هەزار و ٦١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە رۆژی رابردووشدا، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ١٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمدا نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، هەر مسقاڵێک زێڕ دوو بۆ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر.

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٧ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٨٢ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢٧ هەزار دینارە.













گەلەری