سەردێڕ:

بە فەرمی سوید بوو بە ئەندام لە هاوپەیمانییەتی ناتۆ

PM:08:17:07/03/2024

1148 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید، ئەو وڵاتە دوای نزیکەی دوو ساڵ لە چاوەڕوانی بەفەرمی بوو بە ئەندامی هاوپەیمانییەتی ناتۆ.


ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دوای ئەوەی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بوونی بە ڕێکخراوی ناتۆ لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە ئەمریکا رادەستی واشنتۆن کرد، سوید بە فەرمی بوو بە ٣٢ـەمین ئەندامی هاوپەیمانییەتی سەربازی ناتۆ .

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئولف کریستێرسن سەرۆک وەزیرانی سوید بە فەرمی ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە هاوپەیمانەتییەکە راگەیەندراوە و ٣١ وڵاتەکەی دیکەی ناو هاوپەیمانەتییەکە رەزامەندی خۆیان پیشانداوە.

دەشڵێن،" ئەنتۆنی بلینکن بە سەرۆک وەزیرانی سویدی وتووە، ئەوەی ئارام بگرێت دەگات بەو ئامانجەی کە دەیەوێت".

هاوکات، بڕیار وایە دووشەممەی داهاتوو ١١ـی ئازار ئاڵای سوید لەبەردەم بارەگای ناتۆ لە برۆکسل بەرز بکرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ١٨ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٢ سوید شانبەشانی فینلاند داوایان لە هاوپەیمانییەتی ناتۆ کرد ببن بە ئەندامم دواتر ٤ـی نیسانی ساڵی رابردوو فینلاند بوو بە ئەندام، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی هەنگاریا و تورکیا ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانییەتی ناتۆ دواکەوت.













گەلەری