سەردێڕ:

ئایا ئیندۆمی دەبێتە هۆی شێرپەنجە؟

PM:06:58:06/03/2024

2692 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی سعودی رایگەیاند، ئیندۆمی شێرپەنجە دروست ناکات و زیانی بۆ منداڵان نییە ئەگەر بە رێژەیەکی مامناوەند و سنووردار بخورێت. دەشڵێت، تەندروست نییە کەسانی خاوەن نەخۆشی درێژخایەن ئیندۆمی بخۆن.


فەهد ئەلخدایری پزیشکی سعودی لە بابەتێکی تەندروستی لە ماڵپەڕی ئەلعەرەبیەدا باسی لەوە کردووە، ئیندۆمی بژاردەیەکی تەندروست نییە بۆ هەندێک کەس، وەک کەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەک کۆلیسترۆڵ و نەخۆشیەکانی تر، چونکە کالۆری بەرز و رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە.

ئەوەشی خستووتە روو، مشتومڕی سەرەکی ناتەندوستی ئێندۆمی ئەو مادەی پارێزەرەیە کە بۆی زیاد دەکرێت، کە "سۆدیۆم مۆنۆگلوتاماتە"، بەڵام هیچ کێشەیەکی تەندروستی دوست ناکات ئەگەر بە بڕی سنوردار بخورێت.
دەشڵێت،"سۆدیۆم مۆنۆگلوتامات لەلایەن دەسەڵاتی خۆراک و دەرمانی سعودیەوە تا رادەیەکی دیاریکراو پەسەندکراوە و لە زۆرێک لە تێکەڵە ئامادەکراوەکاندا هەیە لە ئامادەکردنی خواردنی خێرا و ئامادەکراودا بەکاردێت".

راشیگەیاند، "ئەو مادەی میتیلین ئۆکسایدە کە باسی دەکەن، کە هۆکاری کشاندنەوەی بەرهەمەکەیە لە بازاڕەکانی مالیزیا و تایوان، لەوێ ئیندۆمی بەردەست نییە کە لە سعودیە بەردەستە، چونکە دەسەڵاتی خۆراک رێگەی پێنادات".













گەلەری