سەردێڕ:

ئینگلتەرا؛ دەرمانێکی نوێ دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەرهەم هێنرا

PM:05:22:06/03/2024

1536 جار خوێندراوەتەوە

خزمەتگوزاری نیشتمانی تەندروستی ئینگلتەرا رایگەیاند، دەرمانێکی نوێیان بەرهەمهێناوە کە پەرەسەندنی شێرپەنجەی منداڵدان لە ژناندا خاو دەکاتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، خزمەتگوزاری نیشتمانی تەندروستی ئینگلتەرا رایگەیاند، دەرمانێکیان بەرهەمهێناوە بۆ ئەوەی ژیانی سەدان ژنی تووشبوو بە شێرپەنجەی منداڵدان باشتر بکات و پەرەسەندنی شێرپەنجەی منداڵدان لە ژناندا خاو بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەرمانەکە ناوی دۆستارلیمابە و بە ناوی مارکەی جێمپەرلی بڵاودەکرێتەوە، لەگەڵ ژەمە چارەسەری کیمیاییدا دەدرێت بەو ژنانەی توشبووی ئەو جۆرە شێرپەنجەیەن.

دەشڵێت،" دەرمانەکە دەبێتە هۆی راکێشانی هەندێک پرۆتین بۆ سەر رووی خانە شێرپەنجەییەکان و دەبێتە هۆی ئەوەی سیستەمی بەرگری بەهێز بکات وکاریگەری خانە شێرپەنجەییەکە کەمببێتەوە".

ئەوەشی خستووتە روو، سەرنجیان لەسەر ئەوەیە ئەو دەرمانە لە نزیکترین کاتدا بگاتە دەستی زۆرترین خانمی تووشبووی شێرپەنجەی منداڵدان.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک لە بەریتانیا، ساڵانە نۆ هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە منداڵدانەوە تۆمار دەکرێت.

شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان جۆرێکە لە شێرپەنجە کە لە منداڵدانی ئافرەتدا دەست پێ دەکات، بە چوارەم باوترین جۆری شێرپەنجە لە خانماندا دادەنرێت و بە گشتی خانمانی سەرو ٥٥ ساڵ تووشی دەبن.













گەلەری