سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی سودان: ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆڵ کردنی خەرتوم دەست پێدەکات

خەرتوم
PM:11:39:05/03/2024

1336 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی سودان رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ رزگارکردنی تەواوی خەرتوم لە دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەست پێدەکات و لە ئێستا لەلایەن سوپاوە چەند گەڕەکێکی شاری ئوم دورمان کۆنترۆڵ کراون.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی سادق وەزیری دەرەوەی سودان رایگەیاند، لە ماوەیەکی کەمدا شاری ئوم دورمان کە دراوسێی خەرتومی پایتەختە بەتەواوی رزگار دەکرێت و نزیکە لەوەی سەرجەم هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئەو شارە چۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ رزگارکردنی تەواوی خەرتوم لە دەستی هێزەکانی پشتیوانی خێرا، بەمزوانە دەست پێدەکات.

ئەوەشی خستە روو، ئێستا لەلایەن سوپاوە چەند گەڕەکێکی شاری ئوم دورمان کۆنترۆڵ کراون و بە نیازن تەواوی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٥ی نیسانی ساڵی داهاتووەوە شەڕی ناوخۆ لە نێوان هێزەکانی سوپا و هێزی پشتیوانی خێرا هەڵگیرسا و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە و بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە ١٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.













گەلەری