سەردێڕ:

زانکۆی کالیفۆڕنیا: وەزش کاریگەری دانیشتنی زۆر کەمناکاتەوە

PM:10:29:05/03/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

داتاکانی توێژینەوەیەکی گەورە دەریانخستووە دانیشتن بۆ ماوەی ١١ کاتژمێر لە رۆژێکدا ئەگەری مردن بە رێژەی ٣٠٪ زیاد دەکات، تەنانەت ئەگەر کەسێک وەرزشی جەستەیی بەهێز بکات بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە رۆژێکدا.زانکۆی کالیفۆڕنیاش دەڵێت، وەزرشکردن کاریگەرییە خراپەکانی دانیشتنی زۆر کەمناکاتەوە.


تیمی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا، لە ئاماری ٦٤٨٩ ژن کەڵکیان وەرگرتووە، کە بۆ ماوەی ٨ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، بە لەبەرکردنی ئامێری چاودێریکردنی جوڵە و چالاکییەکان.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کە مەترسییەکە دەست بە زیادبوون دەکات کاتێک کەسێک لە رۆژێکدا نزیکەی ١١ کاتژمێر دادەنیشێت، ئەمە جگە لەوەی لە یەک دانیشتندا بۆ ماوەیەکی درێژتر دادەنیشێت.

بۆ نموونە دانیشتن بۆ زیاتر لە ٣٠ خولەک لە یەک کاتدا پەیوەندی بە مەترسی زیاترەوە هەیە لە دانیشتنی تەنها ١٠ خولەک لە یەک کاتدا.

لەبەر ئەوەی زۆربەی خەڵک لە کاتژمێرێکدا ٦ جار هەڵدەستنە سەرپێ، توێژەران پێشنیاری هەستانە سەر پێ دەکەن بە چەند جارێک لە کاتژمێرێکدا، یان هەر ٢٠ خولەک جارێک یان زیاتر.

رەفتاری دانیشتن بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت: "هەر رەفتارێک کە بریتی بێت لە دانیشتن یان پاڵکەوتن و خەرجی وزەی کەم."

لەکاتی دانیشتندا، رۆیشتنی خوێن بە تەواوی لەشدا خاو دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وەرگرتنی گلوکۆز و ماسولکەکانیش بەو رادەیە گرژ نابن، بۆیە هەر شتێک پێویستی بە بەکارهێنانی ئۆکسجین هەبێت بۆ جوڵاندنی ماسولکەکان کەم دەبێتەوە، هەروەها رێژەی پەستانی خوێن کەم دەبێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، پێدەچێت وەرزشکردن نەتوانێت ئەم کاریگەرییە نەرێنیانە پێچەوانە بکاتەوە، بەپێی توێژینەوەکە، چالاکیی جەستەیی مامناوەند تا بەهێز لە کۆتاییدا سەلماندی کە گرنگ نییە کاتێک لەگەڵ دانیشتنی زۆر وەرزشکردن تێکەڵ دەکرێت، هەموو جۆرەکانی وەرزشکردن هەمان مەترسی زیادبوونی نیشانداوە ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر دانیشتبێت.













گەلەری