سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:05:36:05/03/2024

1564 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە زێڕ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستاشدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە دوو هەزار و ١٣٠ دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمیش، بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخی هەر مسقاڵێک چوار تا هەشت هەزار دینار بەرز بووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی بازاڕی زێر، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ کە بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمار کرد زیاتر بەرز بووەوە، لە ئێستاشدا گرامێک لەو کانزا زەردە بە ٦٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و کیلۆگرامێکیش بە ٦٨ هەزار و ٥٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخی زێر لە بەرزیدایە و نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ چوار تا هەشت هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێڕ پەیوەندیەکی راستەوانەی هەیە لەگەڵ نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری دەکاتە سەر زێڕ.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٢١ هەزار دینارە.













گەلەری