سەردێڕ:

ئەڵمانیا: پێدانی جۆرێک مووشەک بە ئۆکرانیا رادەگرین

PM:11:08:04/03/2024

2628 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، رەتیان کردووەتەوە کە بەردەوامی بە ناردنی مووشەکی تۆرۆس بۆ ئۆکرانیا بدەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆلاڤ شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، بڕیاریانداوە کە چیتر مووشەکی "تۆروس" رەوانەی ئۆکرانیا نەکەن، دەشڵێت، "ناردنی ئەو جۆرە مووشەکە بۆ ئۆکرانیا پێویستی بەوە هەیە کە چاودێری رەوشی جەنگەکە بکەین."

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کاتێک ئەڵمانیا بیەوێت کە چاودێری رەوشی جەنگی ئۆکرانیا بکات پێویستی بەوە هەیە کە سەرباز رەوانەی ئەو وڵاتە بکات.

دەشڵێت،" ناردنی ئەو جۆرە مووشەکی تۆرۆس بۆ ئۆکرانیا مەترسی هەیە لەسەر وڵاتەکەمان، چونکە موشەکێکی بەهێزە و ئەگەری هەیە کە وڵاتەکەمان پەلکێشی جەنگ بکات".

هەر لە دەستپێکی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە، ئەڵمانیا ملیاران دۆلار و هاوکاری سەربازیی و چەک و تەقەمەنی وتانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیای کردووە. بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردووەوە بە شێوەیەکی بەرچاو هاوکارییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا کەمی کردووە.













گەلەری