سەردێڕ:

بەهۆی گرژییەکانی دەریای سورەوە؛ سێ کێبڵی ئینتەرنێت لە دەریاکەدا پچڕاون

PM:09:01:04/03/2024

1596 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی یەمەن رایانگەیاند، سێ کێبڵی ژێر ئاوی بەهۆی رووداوێکەوە لە دەریای سوردا بپچڕاون کە ئینتەرنێت و پەیوەندی بۆ تەواوی جیهان دابین دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسانی یەمەن رایانگەیاند، بەهۆی رووداوێکەوە سێ کێبڵی ژێرئاوی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە دەریای سوردا پچڕاون.

ئاماژەیان بەوەس کرد، ئەو سێ کێبڵە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە سەرانسەری جیهان دابین دەکەن و لە ئێستادا بەهۆی رووداوێکەوە پچڕاون.

ئەوەشیان خستە روو، ئەو رێڕەوی ئاوەی کە ئەو سێ کێبڵەی تێدا پچڕاوە تاوەکو ئێستا ئامانجی گروپە چەکدارەکانی یەمەنە و بۆیە گومانی ئەوە دەکرێت لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە بەئامانج گیرابن.

چەند هەفتەیەک لەمەوپێش، حکومەتی یەمەن هۆشداری دا لە ئەگەری بە ئامانج گرتنی کێبڵەکانی ئینتەرنێت لەلایەن گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە، هەروەها بەپێی راپۆرتە ئیسرائیلییەکانیش، گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە پشت زیانەکانی کێبڵەکانەوە بوون.

لای خۆشیەوە، سەرۆکی گروپە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند، ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و هیچ نیازێکیان نییە ئەو کێبڵە ژێردەریاییانە بکەنە ئامانج کە ئینتەرنێت بۆ وڵاتانی ناوچەکە دابین دەکەن.













گەلەری