بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسڕائیل بە مەرجەکانی حەماس رازی بووە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان. دەشڵێت، "ئەگەر حەماس رازی ببێت ئەوا ئاگربەستی شەش هەفتەیی دەست پێدەکات".
ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیسڕائیل رازی بووە بە مەرجەکانی حەماس بۆ پێکهێنانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە ئێستادا تەنها رەزامەندی حەماس ماوە بە مەرجەکانی ئیسڕائیل و ئەگەر
حەماس رازی ببێت ئەوا ئاگربەستی شەش هەفتەیی لە غەززە دەست پێدەکات.
ئەوەشی
خستە روو، گفتوگۆکان لەگەڵ حەماس لە قەتەڕ بەردەوامن بەو هیوایەی بتوانن تا مانگی
رەمەزان بگەن بە رێککەوتن و دەست بە ئاڵوگۆڕی دیلەکان بکەن.
لە چەند
رۆژی رابردوودا، میدیاکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، شاندێکی ئیسڕائیل بۆ تاوتوێکردنی
وردەکارییەکانی ئەگەری رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان سەردانی قاهیرەیان کردووە و لەگەڵ
بەرپرسانی میسر کۆبوونەتەوە.
لە ماوەی
چوار مانگی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا، تاوەکو ئێستا زیاتر له ٣٠ ههزار فەڵەستینی
گیانیان لەدەستداوە و ههزاران كهسی دیكهش بریندار بوون، نزیکەی سێ هەزار سەربازی
ئیسرائیلیش گیانیان لەدەستداوە.