سەردێڕ:

گەرمیان؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بریندار بوون

AM:01:00:02/03/2024

1716 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی شێخ تەویل، هەشت کەس بریندار بوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگەی شێخ تەویل لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بریندار بوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێر و حەوت سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور.

باس لەوەش کراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.













گەلەری