کۆشکی سپی رایگەیاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی کردووە لێکۆڵینەوە بکرێت لەو ئۆتۆمبێلانەی لە چینەوە هاوردەکراون چونکە پێی وایە ئەو ئۆتۆمبێلانە مەترسین بۆسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و چین بۆ سیخوڕی بەکاریدەهێنێت.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە چینەوە هاوردە دەکرێن چەندین کامێرا و هەستەوەری پێشکەوتووی تێدایە و لەو رێگەیەوە ده‌توانن زانیاری هه‌ستیار سه‌باره‌ت به هاوڵاتیان و ژێرخانی ئابووری ئه‌مریكا بۆ چین بگوازنه‌وه.
ئاماژە
بەوەش کراوە، سەرۆکی ئەمریکا وەزیری بازرگانی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە و
دەستنیشانکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئەو تەکنەلۆژیا و هەستەوەرانەی تێدایە دواتر
گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌ترسییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا
ما‌و نینگ نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، چین به توندی دژی
ئه‌م فه‌رمانه وه‌ستاوه، چونكه جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه ده‌بێته هۆكار بۆ
دروستكردنی جیاكاری.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نزیکەی دوو ملیۆن و
٤٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەمریکا هەن و ژمارەکەش بەرەو زیادبوون دەچێت.
لەم ساڵانەی دوایدا چین پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە
لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تەنها لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا
دەستی بەسەر ٦٩٪ـی سەرجەم فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی جیهانیدا گرتبوو.
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، چین نزیکەی نۆ ملیۆن ئۆتۆمبێلی
کارەبایی فرۆشتبوو، لە کاتێکدا تەنیا ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا فرۆشرابوون.