سەردێڕ:

ئەمریکا: چەند پێگەیەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەنمان کردە ئامانج

AM:10:54:01/03/2024

928 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، چەند پێگەیەکی نوێی هێزە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەنیان بۆردوومان کردووە.


ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سینتکۆم) رایگەیاند، شەش مووشەکی کروزی دژە کەشتی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە کە بەرەو رووی هێزەکانیان ئاڕاستەکرابوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای ئەو هێرشانە هێزەکانیان چەند پێگەیەکی نوێی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیان بۆردۆمان کردووە.

دەشڵێت،" هێرشی هێزە چەکدارەکان مەترسیی جدییان بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و دەریاییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست کردووە."

لە کۆتاییەکانی ساڵی ربردوودا، هێرشی گرووپە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییە بازرگانی و سەربازییەکان دەستیپێکرد لە دەریای سووردا، بە هۆیەوە دۆخی دەریاکە ئاڵۆز بوو، ئەوەش وای کردووە جموجۆڵی بازرگانی کەم بکاتەوە.

دەریای سوور بە رێرەوێکی گرنگی بازرگانی جیهان دادەنرێت کە ١٢٪ بازرگانی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت، ئەوەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە وای کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تووندی دژی چالاکی گروپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی یەمەن بووەستنەوە.













گەلەری