سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٢ـەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەدەچێت

AM:09:35:01/03/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

بەبەشداریکردنی ٦١ ملیۆن دەنگدەر ١٢ـەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و شەشەمین خولی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئێران بەڕێوەدەچێت، کە بەیەکێک لە کاریگەرترین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت لە دوای گرژییەکانی ساڵی ٢٠٢٢.


ئەمڕۆ هەینی، ٥٩ هەزار بنکەی دەنگدان لە ئێران بە رووی دەنگدەراندا کرایەوە، کە ٦١ ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە مافی دەنگدانیان هەیە لە ٣١ پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە ١٥ هەزار و ٢٠٠ کاندید هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی ٢٩٠ کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

هەروەها ١٤٤ کاندیدی دیکەش هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ٨٨ کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایانی ئەو وڵاتە دەدەن.

ئەم هەڵبژاردنە، بە یەکێک لە کاریگەرترین هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت ، چونکە هاوشێوەی شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ لە ئێران ، ساڵی ٢٠٢٢ کۆمەڵێک گرژی و ئاڵۆزی لەو وڵاتەدا دروست بوو، ، بۆیە ئەم هەڵبژاردنە بە گرنگ دادەنرێت چونکە هەندێک لە دەنگدەران باوەڕیان وایە و دەیانەوێت ئەو کەسانە هەڵبژێرن کە کار بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو کەسانە بکەن کە بوونە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتەدا.

هاوکات، لە بارەی هەڵبژاردنەکەوە، عەلی خامنەیی رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی هیچ وڵات و هیچ لایەنێک نەتوانێت دژی وڵاتەکەیان بووەستێتەوە.













گەلەری