سەردێڕ:

هەولێر؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:06:46:28/02/2024

2088 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، دوای ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکی زیلان لە هەولێر، هاوڵاتییەک بەهۆی زۆری هەڵمژینی دوکەڵەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی زیلانی شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک لەنێو ماڵەکەدا گیری خوارد.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای دەرهێنانی ئەو هاوڵاتییە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام بەهۆی زۆری هەڵمژینی دووکەڵەوە لە رێگادا گیانی لەدەستدا.

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە چەندین رووداوی سوتانی بینا و باڵەخانە روودەدات و دەیان کەس بەهۆیەوە بریندار دەبن یاخوود گیان لەدەست دەدەن.













گەلەری