سەردێڕ:

بەهۆی بەهێزی باوە رووداوێکی هاتووچۆ روویدا؛ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندارە

PM:06:13:27/02/2024

1532 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بەهێزی باوە ئۆتۆمبێلێک لە سنوری کۆیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، سەنگەر سەعید وتەبێژی هاتوچۆی کۆیە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی ئەو بایە بەهێزەی رووی لە ناوچەکەیان کردووە ئۆتۆمبێلێک لە سنووری کۆیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لە ئەنجامی رووداوەکەدا بریندار بووە و برینەکەی سوکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە بایەکی بەهێز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، رەشەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و گەرمیان بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا.

وتیشی، " خێرایی با بە گشتی مامناوەند دەبێت و لەو ناوچانەی با تێیدا چالاکە لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".

خالید محەمەد - کۆیە 












گەلەری