سەردێڕ:

میسر گەورەترین نیمچەدوورگەی گەشتیاری لە مێژووی وڵاتەکەیدا بونیاد دەنێت

AM:08:58:26/02/2024

2048 جار خوێندراوەتەوە

میسر و ئیمارات رێککەوتنێکیان واژۆکرد بە بڕی ٣٥ ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی نیمچەدوورگەی رەئس ئەلحکمە لەسەر رووبەڕی ١٧٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە، کە پێشبینی دەکرێت ئەم پڕۆژەیە ١٥٠ ملیار دۆلار داهاتی هەبێت و هاوکار بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی لە میسر.


گرێبەستەکە سێ رۆژ لەمەوبەر لە نێوان میسڕ و ئیماراتدا واژۆکرا و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا بەوە ناوی دەهێنن، لە چێژ و جوانی دوورگەکەدا میسڕ شەرمشێخێکی دیکە دروستدەکات. پڕۆژەکە لە رۆژئاوای ئەسکەندەریە و لە کەناری باکووری شارەکە دەبێت، لەلایەن دەسەڵاتی کۆمەڵگە نوێیەکان و کۆمپانیای گەشەپێدانی ئەبوزەبی جێبەجێ دەکرێت.

لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا، سەرۆکوەزیرانی میسڕ مستەفا مادبولی رایگەیاند، پڕۆژە نوێیەکە لەماوەی دوو مانگدا ٣٥ ملیار دۆلار لە وەبەرهێنەری راستەوخۆی بیانییەوە وەردەگرێت و دەچێتە جێبەجێکردنەوە، کە ئەمە گەورەترین بڕە پارەی لەو جۆرەیە بۆ پڕۆژەیەک لە مێژووی وڵاتەکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکە ناوچەی نیشتەجێبوون و هۆتێلە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان و هاوینەهەواری گەشتیاری و شوێنە فراوانەکانی کات بەسەربردن و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆکان دەگرێتەوە.

مادبولی ئەوەشی راگەیاند، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی لە باشووری شارەکە و پەرەپێدانی، بەپێی وتەکانی مادبولی، کۆمپانیای گەشەپێدانی ئەبوزەبی پەرە بە فڕۆکەخانەکە دەدات و میسڕیش پشکێک لە داهاتەکانی فڕۆکەخانەکە وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، میسر راستەوخۆ ٢٤ ملیار دۆلار بە دوو قیست لە کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێت لە وەبەرهێنانەکەدا کە ٣٥ ملیار دۆلارە لە پڕۆژەی ڕەئس ئەلحکمە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، میسر ٪٣٥ی داهاتی پڕۆژەکە بەدەست دەهێنێت و ئیمارات ٦٥٪ی وەربگرێت، پێشبینیش دەکرێت پڕۆژەکە ملیۆنان هەلی کار لە کاتی جێبەجێکردن و دوای جێبەجێکردنیدا بڕەخسێنێت، چاوەڕێی  ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن گەشتیاری ساڵانەشی لێدەکرێت.
ما هي

مستقبل الاستثمار السياحي في مصر.. ماذا تعرف عن مدينة رأس الحكمة الجديدة؟ | الجمهورية الجديدة | أسواق للمعلوماتمصر تعلن تفاصيل بيع رأس الحكمة للإمارات.. فيديو قديم لتوفيق عكاشة وتنبؤاته يلفت الأنظار - وطن | يغرد خارج السرب












گەلەری