سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی: دەبێت سلێمانی لە بودجە و خزمەتگوزارییەکاندا مافی خۆی وەربگرێت

PM:05:52:25/02/2024

1180 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی گەورەترین پارێزگای هەرێمە و دەبێت لە بودجە و خزمەتگوزارییەکاندا مافی خۆی وەربگرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بە پێی ئامار و سەرژمێرییەکان سلێمانی ٣٨ کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەردەکەوێت و بەو پێیەش گەورەترین پارێزگای هەرێمە.

دەشڵێت،" ئەم ٣٨ کورسییە نابێت تەنها لە پرۆسەی هەڵبژاردندا رەنگ بداتەوە، بەڵکوو دەبێت لە بودجە و خزمەتگوزارییەکاندا سلێمانی مافی خۆی وەربگرێت".

باسی لەوەش کرد، دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەمەودوا بەتەنها نوێنەری حزبەکانیان نەبن، بەڵکو دەبێت نوێنەری راستەقینەی پارێزگاکە بن.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەوە تێبگەن کاتێک ئەبن بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نوێنەری ٣٨ کورسی پارێزگای سلێمانین و و کاتێک دەشچنە بەغدا دەبێت بتوانن نوێنەرێکی راستەقینە بن.













گەلەری