بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لە یاری نێوان شەقڵاوە و ئاکرێ شەڕ لەنێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بووە و هێزێکی زۆری ئەمنی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە یاری نێوان هەردوو یانەی شەقڵاوە و ئاکرێ لە هەفتەی ٢١ـی خولی نایابی کوردستان شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان یاریزانان و هەندەرانی هەردوو یانەکەدا دروست بوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، رووداوەکە لە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆدا روویداوە و
کێشەکە ئەو کاتە دەستی پێکردووە کە یاریزانێکی ئاکرێ هێرشی کردووەتە سەر یاریزانێکی
شەقڵاوە و سوکایەتی بە هاندەران کردووە.
ئەوەشی خستە روو، لە بەرامبەردا یاریزانانی شەقڵاوەش وڵامیان داوەتەوە و
دواتر هاندەران چونەتە ناو یاریگا و کێشەکە گەورەتر بووە.
باسی لەوەش
کرد، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکەوە، کاپتنی یانەی شەقڵاوە و هەشت هاندەریش لە هەردوو
لا بە سوکی بریندار بوون و بەو هۆیەوە کەسێکیش دەستگیرکراوە و ئەنجامی یاریەکەش بە
گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی پێهات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی، لە یاری نێوان سۆران و رانیە، شەڕ و
ئاڵۆزی لە نێوان هاندەرانی هەردوو لا درووست بوو و هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی
هاندەران، تەقەیەکەی زۆریان بەسەردا کردن.
ئومێد چۆمانی – شەقڵاوە
کەریم کەیفی - شەقڵاوە