سەردێڕ:

دوای تێپەڕبوونی نیو سەدە؛ ئەمریکا گەڕایەوە سەر مانگ

PM:03:57:23/02/2024

1644 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئینتەیڤ مەشین رایگەیاند، دوای تیپەڕبوونی نیو سەدە تواندرا جارێکی دیکە لەرێگەی کەشتی ئاسمانی ئۆدێساوە لە سەر رووی مانگ بنیشنەوە.دەشڵێت، "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەمریکا و زانستی سەدە".

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا توانراوە بەسەر کەوتووی لە بەشێکی سەر مانگ بنیشنەوە و ئەوەش دەبێتە دەستەکەوتێکی گرنگ بۆ زانستی سەدە و ئەمریکاش بۆ گەڕان بەدوای نهێنیەکانی گەردوون و هێنی هەبوونی ئاو لەسەر مانگ.

باس لەوەش کراوە، تیمیکی ١٨ کەسی سەر پەرشتی پرۆسەکەیان کردووە بڕیاریشە کە ئەمڕۆوە دەست بە وێنەگرتن و لیکۆڵینەوەکانیان بکەن لە رێگەی ئۆدێساوە کە بە یەکەم کەشتی دادەندرێت لە دوای ئەپۆڵۆوە.

هاوکات لە رۆژی ٢٣ـی ئابی ساڵی رابردوو هیندستان توانی مێژوویەکی ئاسمانی بۆخۆی تۆماربکات بە هەوڵەسەرکەوتووەکانی پاش گەشتنی (چاندرا -٣) بە ڕووکاری مانگ بە سەر کەوتووی ئەمەش دەبێتە سەرکەوتوترین هەوڵی مرۆڤایەتی بۆ گەشتنە سەر ڕووکاری مانگ بە کەمترین خەرجی لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا.

ئەوەش لە کاتێکدایە بە گەڕانەوەیی مرۆڤایەتی بۆ سەرمانگ پاش وەستانی تەواوی گەشتەکان بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ ، ئەگەر و بیردۆزێکی دیکە دەخاتە بەردەم فیزیاناسان کە ئەگەری بوونی ئاو لەسەر مانگ تاچەند دروست و شیاوە ئایا ئەمە پەیوەستە بە چییەوە کە تەواوی هەوڵی وڵاتان ، بۆ وروژاندن و بنیادنانێکی دیکەی ئەگەری فیزیاییە بەپشت بەستن بە پاشماوەی ڕووکاری ئاو لەسەر مانگدا، کە بەم دواییە بووە جێی سەرنجی وڵاتان و لەنێویشیاندا وڵاتی ئیماڕات کە دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە مانگ .

گەلەری