بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە منداڵەکەیدا و بەهۆی توندی پیاکێشانەکەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، لە گوندی بێلنگری سەر بە رواندز باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە منداڵەکەیدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە
گیانی لە دەستداوە.
هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، منداڵەکە تەمەنی پێنج ساڵ
بووە، رووداوەکە لە کاتژمێر پێنجی ئەم ئێوارەیە روویداوە.
باسی لەوەش کرد، بە وتەی شایەدحاڵەکان، باوکی منداڵەکە لە کاتی شۆفێریکردندا
منداڵەکەی نەبینیوە و خۆی پێدا کێشاوە، بەوهۆیەشەوە منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.
کەریم کەیفی – سۆران