سەردێڕ:

تایلەند.. پیاوێک بە جانتایەک پڕ لە ئاژەڵی کێویەوە لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا

AM:08:45:20/02/2024

2492 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی گومرگی تایلەند رایانگەیاند، پیاوێکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بانکۆک دەستگیرکردووە بە جانتایەکەوە پڕ لە مار و کیسەڵ و چەندین ئاژەڵی دیکەوە.


بەرپرسانی گومرگی تایلەند رایانگەیاند، پیاوێکی بە نەتەوە مەنگۆلیان لە فڕۆکەخانەی بانکۆکی نێودەوڵەتی دەستگیرکردووە کە لەهەوڵی ئەوەدا بوو لە رێگەی فڕۆکەخانەکەوە هەندێک ئاژەڵی کێوی بە قاچاغ بباتە دەرەوەی تایلەند.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە جانتاکەیدا دوو ئەژدیهای کۆمۆدۆ و ٦ کیسەڵی هیندی و ٨ مارپەڵاس و ٢٤ ماسییان تێدا دۆزیوەتەوە.

دەشڵێن، "ئەم ئاژەڵە کێویانەمان لەکاتێکدا دۆزیەوە کە تۆمەتبارەکە خۆی ئامادە دەکرد بۆ سواربوونی فڕۆکەیەک کە بەرەو پایتەختی مەنگۆلیا گەشتی دەکرد".

تایلەند وڵاتێکە ناسراوە بە ناوەندێک بۆ گواستنەوەی ئاژەڵە کێوییەکان بە شێوەی قاچاغ بۆ بازاڕە گەورەکانی ئاژەڵی کێوی لە ڤێتنام و چین.

توقيف رجل في مطار بانكوك كان يحاول تهريب حيوانات برية

توقيف رجل في مطار بانكوك كان يحاول تهريب حيوانات برية















گەلەری