ئەمشەو، دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی بەشێک لە خوێندکارانى بەشە ناوخۆیی زانکۆى کۆیە گردبوونەتەوە و داوای ئاوی گەرم و خزمەتگوزاری دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی بەشێک لە خوێندکارانى بەشە ناوخۆیی زانکۆى کۆیە گردبوونەتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەشێک لە خوێندکاران بەهۆی نەبوونی ئاوی گەرم و خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان کرد.
ئەوەشی خستە روو، خوێندکارانی ئەو بەشە ناوخۆییە سێ رۆژ لە هەفتەیەکدا ئاوی گەرمیان هەیەو چەندان جار چوونەتە لای بەرپرسانی زانکۆی کۆیە و بەڵێنی چارەسەریان پێدراوە.
باسی لەوەش کرد، خوێندکارانی بەشەناوخۆیی زانکۆی کۆیە کێشەی نەبوونی غاز و خزمەتگوزاری و دواکەوتنی دەرماڵەکانیشیان هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندان جار خوێندکارانی زانکۆ خۆپیشاندانیان کردووە و داوای پێداویستی و خزمەتگوزاری و شایستە داراییەکانیان کردووە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر وەڵامی نەداوتەوە.