سەردێڕ:

بۆ جاری دووەم؛ ژاپۆن کەشتیەکی ئاسمانی بە سەرکەوتووی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

PM:11:35:17/02/2024

1220 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی ژاپۆن لە دوای چەندین جار شکست هێنان، ئەمڕۆ بە سەرکەوتوویی مووشەکی نوێی بۆشایی ئاسمانی لە جۆری 'ئێچ – ٣' رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمان رایگەیاند، کەشتی ئاسمانی جۆری ئێچ – ٣ بە سەرکەوتوویی و لەسەر رێڕەوی راست و بەباشی کارکردنی بزوێنەرەکانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵدانی ئەو کەشتییە ئاسمانییە بە دووەم کەشتی ئاسمانیی دادەنرێت کە لەلایەن ژاپۆنەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراوە دوای ئەوەی مانگی رابردوو کەشتییەکی دیکەی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.

ئەوەشی خستە روو، حکومەتی ژاپۆن بەنیازە تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ نزیکەی ٢٠ مانگی دەستکرد لە رێگەی کەشتی ئاسمانی جۆری 'ئێچ -٣' رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

رۆژی ٢٦ـی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئاژانسی گەڕانی ئاسمانیی ژاپۆن بڵاوی کردەوە، ژاپۆن بوو بە پێنجەم وڵات لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ لە دوای ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت و چین و هیندستان ئەوەش دوای رەوانەکردنی کەشتییەکی ئاسمانی بۆ سەر مانگ کە دوای ماوەیەک لە نیشتنەوەی لەسەر مانگ توانیان پەیوەندی بە کەشتییەکەوە بکەن.













گەلەری