سەردێڕ:

بەهۆی هەرەسهێنانی پردی سەرقەڵاوە هاتوچۆی نزیکەی ٣٠ گوند و دوو ناحیە پەکیکەوتوە

PM:05:10:17/02/2024

5048 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە، پردی ناوچەی سەرقەڵای سەر بە کفری هەرەسی هێناوە و نزیکە لەوەی بەتەواوی بڕوخێت، بۆیە لە ئێستادا رێگای ئەو پردە داخراوە و هاتوچۆی نزیکەی ٣٠ گوند و دوو ناحیە پەکیکەوتوە.


ئەمڕۆ شەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە پردی سەرەکیی ناوچەی سەرقەڵای سەر بە کفری هەرەسی هێناوە و نزیکە لە روخان بەتەواوەتی.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هەرەسهێنانی پردی سەرقەڵاوە هاتوچۆی نزیکەی ٣٠ گوند و دوو ناحیە بە تەواوی پەکیکەوتوە.

ئەوەشی خستە روو، هۆشداری ئەوەش دەدرێت پردەکە بە تەواوی بڕوخێت، هەروەها تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پردی سەرقەڵا مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق و ساڵانە بەهۆی لافاوەوە مەترسی داڕوخانی دەکەوێتە سەر، هەرچەندە پردەکە رێڕەوێکە بۆ هاتوچۆی نزیکەی ٣٠ گوند و دوو ناحیە، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنی پەیوەندیدار بە دەم چارەسەر کردن و نۆژەن کردنەوەی ئەو پردەوە نەچووە.

محەمەد عەدنان - کفری

No description available.















گەلەری