سەردێڕ:

هندستان؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکدا ١١ کەس گیانیان لە دەستدا

PM:10:51:16/02/2024

904 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی هندستان رایانگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی دروستکردنی رۆندا ١١ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە چوار کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، میدیاکانی هندستان بڵاویان کردەوە، لە نیودەلهی پایتەختی هندستان ئاگر لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی رۆن کەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١١ کەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار کەس.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، سەرەتا ئاگرەکە لە کارگەکەوە سەری هەڵداوە و دواتر بۆ باڵەخانەکانی تەنیشتی خۆی تەشەنەی سەندووە و ئاگرەکە زیاتر بڵاو بووەتەوە.

ئەوەشیان خستووەتە روو، تا ئێستا تیمەکانی فریاگوزاری بەشوێن تەرمی ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە.













گەلەری