سەردێڕ:

ئاژانسى وزەی نێودەوڵەتی: نەوتى کۆگاکراو بۆ نزمترین ئاستى هەشت ساڵى رابردوو دابەزیوە

PM:10:23:16/02/2024

1324 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەمساڵدا بەرزتربێتەوە سەرەڕای ئەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان گەیشتووەتە نزمترین ئاستی پێوانەیی هەشت ساڵی رابردوو.


ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاند، کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەردەوامی هەیە و هێشتا یەدەگی جیهانی بۆ نەوت لە نزمترین ئاستی هەشت ساڵی رابردوودایە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاستی یەدەگی نەوتی جیهان بەرێژەی ٦٠ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی نەوت بگاتە نزمترین ئاستی خۆی لە ساڵی ٢٠١٦ـدا. دەشڵێت،" بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەریای سورەوە ئاستی دەستڕاگەیشتنی جیهان بە نەوت بە رێژەی ٣٩ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە".

ئەوەشی خستە روو، پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ خواستی بەدەستهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە بە رێژەی ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار بەرمیل زیادبکات کە ئەوەش هۆکارێکی دیکە دەبێت بۆ کەمبوونەوەی رێژەی یەدەگی نەوت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوەندی وزەی جیهانی رایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکرێت چین، هیندستان و بەڕازیل بەرێژەی ٧٨٪ ئاستی بەدەستهێنانی نەوتیان بۆ ئەمساڵ بەرزبکەنەوە کە بەرامبەرە بە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.













گەلەری