سەردێڕ:

شەوی رابردوو لە گەرمیان چی روویدا؟

AM:08:37:16/02/2024

13660 جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو لە کەلار بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارینەوە کە رووی لە هەرێم و ناوچەکە کردووە لافاو دروست بوو، بەو هۆیەشەوە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە هاوڵاتیان ئاگادارکرانەوە نەخەون و ئاگاداری خۆیان و خێزانەکانیان بن.


درەنگانی شەوی رابردوو، ئەرسەلان ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ڕزگاری سەربە كەلار رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاو و ئەو شەپۆلە بارانە بەلێزمەیەی ڕووی لە سنورەكە كردووە داوای بەهاناوە چوون دەكەن.

هاوکات، راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکەنەوە، بەهۆی زیادبوونی شەپۆلی بارانبارین ئیدارەی گەرمیان بارودۆخی نائاسایی رادەگەیەنێت.

 

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فریای گەرمیان بکەون، دۆخی لافاو پێویستی بە بەتەنگەوە چوون و کۆمەکی بە پەلەی حکومەت و خەڵكی دڵسۆزە.

بەپێی زانیارییەکانیش، زیانی زۆر بەر ماڵ و سامانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە گەیشتووە و داوای قەرەبوو لە حکومەتی کاربەڕێکەر دەکەن.

شەوی رابردوو شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەو هۆیەشەوە لە زۆرێک لە ناوچەکان لافاو دروست بوو.













گەلەری