سەردێڕ:

لەم دوو ناوچەیەی هەرێم بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو

PM:10:20:15/02/2024

8888 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پردی ئالیاوە بەهۆی لافاوەوە داڕماوە و بەو هۆیەشەوە ئاستەنگی هاتووچۆ درووست بووە لە چەمچەماڵ. هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری دەڵێت،" بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە لە کفری".


رەمەک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، بە تەواوەتی رێگەی نێوان ناوچەی قادرکەرەم و تەکیەی جەباری بەرەو چەمچەماڵ داخراوە، بەهۆی ئەوەی پردی ئالیاوە رووخاوە لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانەدا کە رووی لە ناوچەکە کردووە.

هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری باسی لەوە کردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەوە لە رێگەی هاتنەناوەوەی کفری ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە بۆ هاوڵاتیان.

لەلایەکی دیکەشەوە، قائیمقامیەتی کفری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ناجێگیری کەش و هەوا و زۆری رێژەی بارانبارین لە ناوچەکەدا رێگای کفری-کەلار بەتەواوی داخراوە تا کاتێکی نادیار و هاتووچۆی تێدا ناکرێت. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت، شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێم کردوو و تەواوی ناوچە جیاوازەکانی گرتەوە، بەو هۆیەشەوە لە زۆر ناوچە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ئاستنەگی هاتووچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست بوو.
سۆران محەمەد - کەرکوک 
محەمەد عەدنان - کفری 













گەلەری