AM:09:04:15/02/2024
3800 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی پاڵانی قەزای مێرگەسوور، سێ پێشمەرگە بەهۆی ئەوەی هەورەبروسکە لێیداون، بریندار بوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەشکرد، پێشمەرگەکان سەر بە فەرماندەیی بارزان بوون و ناویان "موحسین سدیق، ئەیسەر ئەحمەد، لوئەی جەواد" بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسوور و دۆخی یەکێکیان ناجێگیرە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەبروسکە رووی لە هەرێم کرد و بەهۆیەوە لە گەرمیان و دەربەندیخان کرایە پشوو.