سەردێڕ:

ئۆکرانیا: لە بواری بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا پێشکەوتووین

PM:06:44:12/02/2024

2116 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گۆڕینی دیجیتاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا دەست دەکەن بە دروستکردنی هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوور مەودا بۆ ئەوەی لە جەنگی دژ بە ڕوسیادا بەکاریبهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، ميخايلۆ فيدۆرڤ وەزیری دیجیتاڵی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەمساڵدا وڵاتەکەی دەستدەکات بە دروستکردنی هەزاران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لە توانایدا هەیە هەزاران کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی روسیاوە و چالاکی سەربازی ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا ئۆکرانیا لە بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا پەرەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە و ئەو ئەزموونەش بە کار دەهێنن لە جەنگی دژ بە رووسیادا.

دەشڵێت، '' نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلارمان تەرخانکردووە بۆ کۆمپانیا تازەپێگەیشتوەکانی بواری تەکنەلۆجیا لە ئۆکرانیا''.

لە ٢٤ مانگی شوباتی ٢٠٢٢ەوە ئۆکرانیا لەگەڵ روسیا کەوتە جەنگەوە، ماوەکەی لە دوو ساڵ نزیک دەبێتەوە.

لەو کاتەوە مۆسکۆ و کیێڤ لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا لە ئۆکرانیا، بە شێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە، هەردوو وڵات لە هەوڵدان بۆ زیادکردنی بەرهەمی سەربازی بەشێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ بەردەوامیی جەنگەکەدا، بە تایبەتیش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.













گەلەری