سەردێڕ:

١٧ کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا بێسەروشوێن بوون

PM:04:13:12/02/2024

948 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی پاسەوانی نیشتیمانی تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٧ سەرنشینی تونسییەوە کە منداڵیشیان تێدا بووە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا بێسەروشوێن بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، حسامەدین جیبالی بەرپرسی پاسەوانی نیشتیمانی تونس رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیادا بێسەروشوێن بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو بەلەمە هەفتەی رابردوو لە باکوری تونسەوە بەڕێکەوتووە ١٧ سەرنشینی تونسی تێدا بووە و سەرجەم سەرنشینەکان بێسەروشوێنن.

ئەوەشی خستە روو، پاسەوانی کەناراوەکان و هێزی دەریایی بە پاڵپشتی کۆپتەرەکان دەستیان بە ئۆپراسیۆنی گەڕان کردووە بۆ دۆزینەوە و ئەو بەلەمە و سەرنشیەکانی ناوی.













گەلەری