سەردێڕ:

بایدن بۆ ناتانیاهۆ: دەمانەوێت گیانی هاوڵاتیان بپارێزین

PM:11:55:11/02/2024

1380 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیان کرد و بایدن بە سەرۆکی ئیسرائیلی راگەیاندووە، نایانەوێت گیانی هاوڵاتیانی فەڵەستین لەوە زیاتر بکەوێتە مەترسییەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆشکی سپی لە راگەیەنداروێکدا بڵاویکردەوە، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە باسیان لە دواین گۆڕانکارییەکان و پێشهاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەو پەیوەندییەدا جۆ بایدن دووپاتی کردووەتەوە نابێت هیرشی سەربازی بکرێتە سەر ناوچەی رەفە بەبێ پلان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی.

دەشڵێت، "پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گرینگترین شتە کە ئەمریکا دەیەوێت دەستەبەری بکات لەگەڵ گەیشتنی هاوکارییە مرۆیەکان بە دانیشتوانی غەزە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ، لە رۆژی ٧ـی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، جەنگی نیوان فەڵەستین و ئیسرائیل جارێکی دیکە هەڵگیرساییەوە، بەو هۆیەشەوە تاوەکوو ئێستا هەزاران کەس لە هەردوولا گیانیان لە دەستدا و برینداربوون.

بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزە، تاوەکو ئێستا بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٢٨ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و لە ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە بە هۆی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە.













گەلەری