سەردێڕ:

هاتوچۆی عێراق: هەرکەسێک بەبێ مۆڵەت شۆفێری بکات ٢٠٠ هەزار غەرامەدەکرێت

PM:11:32:11/02/2024

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەرکەسیک مۆڵەتی شۆفێری نەبێت و ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. دەشڵێت، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل دەبێت تەمەنی کەسەکە لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، هەرکەسێک بەبێ بوونی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت بە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر شۆفێرێک مۆڵەتی شۆفێری هەبێت و لەکاتی شۆفێریدا پێی نەبێت بە بڕی ٥٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

سەبارەت بەو تەمەنانەی گونجاون بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری باسی لەوە کرد، لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی ١٦ ساڵ دەتوانرێت مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بە هەموو جۆرەکانیەوە دەربهێنرێت، و هەروەها بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێل دەبێت ئەو کەسە تەمەنی ١٧ ساڵی تەواو کردبێت و بووبێت بە ١٨ ساڵ.













گەلەری