سەردێڕ:

گورگەکانی چێرنۆبڵ دەبنە داهاتووی چارەسەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە

PM:03:18:10/02/2024

11020 جار خوێندراوەتەوە

گورگە خۆڵەمێشییەکانی دەوروبەری گوندەکانی ناوچەی وێستگەی چێرنۆبڵ کە ماوەی ٣٨ ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە چۆڵکراوە، لە ئەنجامی پەرەپێدانی بۆماوەییەوە لەشیان بەرگری بەرامبەر نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دیکەی لێکەوتەکانی تەقینەوە ئەتۆمییەکا پەیدا کردووە.


تیمێکی توێژەرانی زانکۆی پرینستۆن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٤ دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە گورگە خۆڵەمێشیەکانی ناوچەی ئیستسنای چێرنۆبیل کرد کە لە کۆتا توێژینەوە بە ناوی (گورگە خۆڵەمێشییەکانی چێرنۆبڵ) کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و دەرکەوتووە کە کە جیناتی ئەو گورگانە پەرەیان بەخۆیانداوە بەرامبەر بە نەخۆشی شێرپەنجە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ناوچەکانی دەوروبەری گوندی چێرنۆبڵ ماوەی ٣٨ ساڵە لەلایەن مرۆڤەوە چۆڵکراوە، بەڵام گورگە خۆڵەمێشییەکان تا ئێستاش ماونەتەوە و لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر بێچووی گورگەکان کراوە، دەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانکاری بۆماوەییەکەیانەوە بەردەوامی بە ژیان و خواردنیان دەدەن بەبێ هیچ گرفتێک.

باس لەوەش کراوە، رەنگە زانایان لە هەفتەکانی داهاتوودا دەست بە لێکۆڵینەوە لە بۆماوەیی تەواوی گورگەکاندا بکەن وەک پشتپێبەستن بەرامبەر بە گۆڕانکارییە کیمیاییەکانی ژینگەی دەرەوەی مرۆڤ و ناوەوەی مرۆڤیش کە دەبنە هۆکار بۆ سەرهەڵدانی نەخۆشی شێرپەنجە.

ئەوەش خراوەتە روو، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامدەبێت تا ئەوکاتەی دڵنیادەبنەوە لە گۆڕانکاری و پەرەسەندنی جیناتی گورگەکان چونکە ئەوە هاوکار دەبێت لەوەی بتواندرێت بە رێگای ئاسانتر نەخۆشیەکانی شێرپەنجە چارەسەر بکرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ چارەسەرە کیمیاییەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٢٦ـی نیسانی ساڵی ١٩٨٦ لە درەنگانی شەودا و بە دیاریکراوی کاتژمێر یەکی شەو تەقینەوەیەکی گەورە لە وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵ لە شاری پرییات لە ئۆکرانیا روویدا و بەهۆیەوە سەرجەم دانیشتوانی ناوچەکە دووچاری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان و جەستەییەکان بوونەوە.













گەلەری