سەردێڕ:

هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین زیادیکردووە

PM:11:26:09/02/2024

1872 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چین رایگەیاند، وڵاتی چین لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٩٥ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە کردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چین بە رێژەی ٢٧.١٪ زیادی کردووە.


کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی چین کە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی چینی رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانیان، وڵاتی چین لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا نزیکەی ٩٥ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی هەناردەی وڵاتانی دیکە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر بنەمای ساڵانە، هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە لایەن وڵاتی چینەوە بە رێژەی ٢٧.١٪ زیادی کردووە و هاوکات هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی رێژەی ٢٦.٨٪ـی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە پێکدەهێنن کە لە مانگی کانوونی دووەمدا هەناردە کراون.

ئەوەشی خستە روو، ئۆتۆمبێلی قەبارە بچوکی کارەبایی نزیکەی ٦٠٪ـی هەناردەکردنی چینیان بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات پێکهێناوە.













گەلەری