سەردێڕ:

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی لە سودان روودەدات ترسناکە

PM:03:53:09/02/2024

952 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە بە زوترین کات جەنگ لە سودان بووەستێت، چونکە ئەوەی لەو وڵاتە روودەدات ترسناکە. دەشڵێت،" بەردەوامی جەنگ تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی ئاڵۆزییەکان زیاتر ببن".


ئەمڕۆ هەینی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بە زووترین کات کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگەی لە سودان رودەدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، جەنگ لە خراپبوونی دۆخەکە زیاتر هیچی دیکەی لێنایەتە بوون بۆیە پێویستە ئەو جەنگە لە زووترین کاتدا بوەستێت.

ئەوەشی خستە روو، بەردەوامی جەنگ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سودان ناکات و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی بەو جەنگە بهێندرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٥ـی نیسانی ساڵی رابردووەوە جەنگ لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵداوە، بەڵام دوای چەندین ئاگربەست ڕووبەڕووبوونەوەکان بەردەوامی هەیە ،بەوهۆیەشەوە تا ئێستا نزیکەی ١٢ هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و حەوت ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارە بوون.













گەلەری