سەردێڕ:

بایدن: فشار دەکەم تا ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەزە رابگەیەنرێت

PM:03:38:09/02/2024

1248 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەشکرکێشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە ناپێویست و لە رادەبەدەرە. دەشڵێت. "فشار دەکەم بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگربەستی بەردەوام رابگەیەنرێت و جەنگی نێوان هەردوولا بەکۆتایی بێت".


جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل زیادە رۆیی دەکات لەو هێرشانەدا کە بۆ سەر کەرتی غەزە ئەنجامی دەدات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، فشار دەکات بۆ ئەوەی جەنگ رابووەستێت و ئاگربەستی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا رابگەیەنرێت.

دەشڵێت'' هەوڵدەدەم بۆ ئەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە دەست هاوڵاتیانی کەرتی غەزە و بەردەوامی هەبێت بەبێ ئاستەنگی''.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بڵاوی کردەوە، بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بەپێی دواین ئامارەکان نزیکەی ٢٨ هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٦٧ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی دواین ئامارەکانیش لە ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی بزوتنەوەی حەماسەوە گیانیان لە دەستداوە.

لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو و لە دوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل جەنگ لەنێوانیاندا هەڵگیرساوە و شاری غەززەش پشکی شێری ئەو جەنگەی بەرەکەوتووە.













گەلەری