دادوەری گشتی سویسرا رایگەیاند، کەسێک هێرشیکردووتە سەر شەمەندەفەرێک و ١٥ سەرنشینی بەبارمتەگرت، بەڵام دوای چەند خولەکێک لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرا.
ئێریک کالتنرەیدەر داواکاری گشتی سویسرا بە ئاژانسی هەواڵی تێگاسێچۆی راگەیاند، کەسێکی بەرەگەز ئێرانی تەمەن ٣٢ساڵ لەسەر هێڵی نێوان باولمێس و یڤێردۆن لێس بەینز بە چەقۆ هێرشی کردە سەر شەمەندەفەرێکی گشتی سویسرا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسە جگە لە چەقۆ چەند
تەقەمەنییەکی جیاوازی لەگەڵ خۆیدا بردووەتە ناوشەمەندەفەرەکە و ١٥ سەرنشینی شەمەندەفەرەکەی
دەستبەسەر کردووە.
باسی لەوەش کرد، هێزەکانی پۆلیس کە لە ٦٠ پۆلیس
پێکهاتبوون راستەوخۆ بەرەو ناوچەکە جوڵەیان
پێکراوە و دوای دوو کاتژمێر لە داواکاری بەوەی
کە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس بکات تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
وتیشی، "بارمتەگرەکە بەسەختی برینداربووە و لە ئێستاشدا
پەراوی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی شەمەندەفەرەکە کراوەتەوە".