سەردێڕ:

پوتین مەرجێکی نوێ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ دادەنێت

AM:11:29:09/02/2024

3752 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، دەتوانن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا لەگەڵ ئۆکرانیا کۆتایی بە جەنگ بهێنن بەو مەرجەی ئەمریکا لە پێدانی چەک بە ئۆکرانیا بوەستێت.


ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، روسیا ئامادەیە بۆ ئەوەی ململانێکانیان لەگەڵ ئۆکرانیادا کۆتایی پێبهێنن و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بووەستێنن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکایان ئاگادار کردووەتەوە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەتوانن کۆتایی بە شەڕ بهێنن، بەو مەرجەی ئەمریکا بووەستێت لە پێدانی چەک و هاوکاری سەربازی بە ئۆکرانیا.

لەبارەی کێشەکانی روسیا و ئەمریکاشەوە، پوتین باسی لەوە کرد، هەر کەسێکی دیکە ببێتە سەرۆکی ئەمریکا هیچ جیاوازییەک بۆ روسیا دروست ناکات و کێشەی ئەوان لەگەڵ ئەمریکا لە پێدانی چەکە بە ئۆکرانیا نەک سەرۆکەکەی.

لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکرد و تاکو ئێستاش بەردەوامی هەیە و بە دەیان هەزار سەرباز لە هەردوولا کوژراون و زیاتر لە شەش ملیۆن ئۆکرانیش ئاوارە بوون.

لەسەرەتای جەنگەکەشەوە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە و تاوەکو ئێستاش هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوامە.













گەلەری