سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: نامانەوێت دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر ببێت

PM:11:59:07/02/2024

2104 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە. دەشڵێت، "نامانەوێت دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر ببێت".


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆسەر هێزەکانیان لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە.

ئەوەشی خستە روو، هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە ئوردن دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاڵۆزتر کردووە.

لەبارەی هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکانیش ئاماژەی بەوە کرد، هەر وڵامێک ئەمریکا لە ناوچەکە بیداتەوە لەپێناو سەلامەتی هێزەکانیدایە.

ئەمشەو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی گروپێکی چەکداری لە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا کرایە ئامانج و بەهۆیەوە سێ سەرکردەی ئەو گروپە چەکدارییە گیانیان لەدەستدا.













گەلەری